شیروان حسێن حەمەد؛ ڕێباز ابڕاهیم مەحمود
پوخته
ئەتڵەسی زاری یان شێوەزاری بریتییە لە کۆمەڵێک نەخشەی زمانی، کە بڵاوبونەوەی دیاردەیەکی زمانی لە سنوری ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەتڵەسی زاری یان شێوەزاری بریتییە لە کۆمەڵێک نەخشەی زمانی، کە بڵاوبونەوەی دیاردەیەکی زمانی لە سنوری جوگرافی ناوچەیەکی دیاریکراو نیشاندەدات. ئەم نەخشە زمانیانە لە ڕێگەی کۆمەڵێک هێمای تایبەت تایبەتمەندی دەنگی یان وشەیی یان ڕێزمانی یاخود واتاییەکانی ئاخێوەرانی ڕەسەنی ناوچە دەستنیشانکراوەکە دەخاتەڕو.
نیشاندانی چۆنییەتی دابەشبونی جۆراوجۆری زمانی لە ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراو بە زارناسی جوگرافی ناودەبرێت، لە زارناسی جوگرافیدا ناوچەی جوگرافی و دوری نێوانی ناوچەکان بە بنەمای گرنگ هەژماردەکرێن. لێکۆڵەری زمانی هەندێک گۆڕاوی زمانی هەڵدەبژرێت بەپێی ئامانجی دیاریکراو جیاوازییە دەنگی وشەسازی و ڕستەسازی زمانی بە ئامانجگیراو لە ناوچەیەی دەستنیشانکراو لە سەر نەخشە نیشاندەدات.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ژێر ناونیشانی (ئەتڵەسی جێناوەکەسییەکان لە شێوەئاخاوتنی خۆشناوەتیدا)، هەوڵدەدات ئەتڵەسی مۆڕفۆلۆژی (٢٢) گۆڕاوی زمانی بکێشێت و شییانبکاتەوە، گۆڕاوە زمانییەکان لەم لێکۆڵینەوەیدا تەنیا گۆڕاوی مۆڕفیمین لە جۆری جێناوەکەسیییەکان. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە سەر بنەمای ڕێبازی (وەسفی_مەیدانی_ئاماری )، کە بە زارناسی کلاسیک ناودەبرێت ئەنجامدراوە، هەوڵدراوە لە سەر بنەمای ئەم ڕێبازە یاسا مۆڕفۆلۆژییەکانی (شێوەئاخاوتنی خۆشناوەتی) شیبکرێنەوە و نیشانبدرێن.
دوای هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی گۆڕاوە زمانییەکان، لە ڕێگەی پرسیاری کورت و گفتوگۆ لە گەڵ ئاخێوەران، دوای گوێگرتن و نوسینەوەی گۆڕاوەکان و شیکردنەوەی ئاماری ڕێژەی وەرگیراوەکان بە بەرنامەی (SPSS) خراونەتەڕو. گریمانەی سەرەکی لێکۆڵینەوەکە بریتییە لە (گۆڕاوی زمانی- ئاستی مۆڕفۆلۆژی لەسەر بنەمای هەڵکەوتەی سنوری جوگرافی لە ناوچەی خۆشناوەتی جیاوازی بەرچاودەکەوێت و شێوەی زمانی تەواوی ناوچەکە جیاوازە، ئەگەرچی جیاوازییەکان کەمیش بن) لە کۆتاییدا گریمانەکە لە لایەن لێکۆڵەرەوە پەسەند و جێبەجێ دەکرێت.